بەخێر بێن هاوڕێیان

گوگڵ کرۆم به‌سه‌ر فایه‌رفۆکسدا سه‌رکه‌وت
نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆمپانیای گوگڵ توانی براوسه‌ری "گوگڵ کرۆم" بۆ پله‌ی دووه‌م له نێوان براوسه‌ره‌کانی تردا به‌رزبکاته‌وه و براوسه‌ری فایه‌رفۆکسی تێپه‌ڕاند و ئێستاش پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا "براوسه‌ری ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر" تێپه‌ڕێنێت و ببێت به براوسه‌ری پله‌یه‌ک.
به‌گوێره‌ی کۆمپانیای "ستیتکاونته‌ر" که تایبه‌تمه‌نده له‌بواری شیکردنه‌وه‌ی داتاکانی ئێنته‌رنێت، گوگڵ کرۆم له مانگی کانوونی یه‌که‌می رابردودا له‌سه‌دا 27 ی به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیرکردووه و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر که له‌سه‌دا 37ی بازاڕی به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیرکردووه، به‌ڵام فایه‌ر فۆکس بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زیوه به رێژه‌ی له‌سه‌دا 25.
له‌و کاته‌ی گوگڵ کرۆم راگه‌یه‌نراوه، زۆربه‌ی کاردانه‌وه‌کان له‌باره‌ی به‌کارهێنانیه‌وه پۆزه‌تیڤ بوون و پێگه‌ی PCMag له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "پێرفۆمانسی گوگڵ کرۆم خێرا‌و کاریگه‌ره و تایبه‌تمه‌ندی ئاسایشی گه‌وره‌ی تێدایه و به‌خێرایی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان ده‌کاته‌وه"